زووم:
ئەو پیاوەی هەر لە منداڵییەوە و بەهۆی ئیفلیجییەوە، زیاتر لە 70 ساڵ لە سییەکی ئاسنیندا ژیا، کۆچی دوایی کرد.
پۆڵ ئەلیکساندەر لە ساڵی 1952 و لە تەمەنی شەش ساڵیدا بەهۆی ڤایرۆسی ئیفلیجی منداڵانەوە ئیفلیج بوو، دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و بە سییەکی ئاسنینی میکانیکی زیندوو هێڵرایەوە، ئەو تا کۆتایی ژیانی بە نازناوی “ئەو پیاوەی سیی ئاسنی هەیە” تا کۆتایی ژیانی لەناو ئەم سییە دەستکردە ژیا.
پۆڵ لەناو ئەو سییە میکانیکیەدا نەیدەتوانی بجوڵێت، بەڵام بە دەم وەڵامی تەلەفۆنی دەدایەوە و بە بەکارهێنانی قەڵەمێک کە بە ددانەکانی فشاری دەخستە سەر دەینووسی یان تایپی دەکرد.
بە درێژایی ژیانی زۆر شتی کردووە، لە فڕۆکەدا بووە، عاشق بووە، لە کڵێسا نوێژی کردووە، سەردانی زەریای کردووە و بیرەوەرییەکی 155 لاپەڕەیی بڵاوکردووەتەوە.
ناوبراو کە لەدایکبووی ساڵی 1946ی تەکساسی ئەمریکایە، یەکێک بوو لەو منداڵە زۆرانەی کە لە کاتی بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی ئیفلیجی منداڵان لە ئەمریکا لە ساڵانی 1950 لەناو ئامێرێکی ئاسنیدا دانران.
دواتر چووە زانکۆ و بڕوانامەی یاسایی بەدەستهێنا، بەڵام هەرگیز نەیتوانی سییە ئاسنییەکانی بەجێبهێڵێت.