0
زووم:
سەرچاوەیەکی باڵا و ئاگادار لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لەگەڵ سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێم رێککەوتوون سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت.
سەرچاوەکە تایبەت بە زوومی گوت، ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و وادەکەشی دواناخرێت.
جەختیکردەوە وەک کۆمسیۆن هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەمڕۆ شاندی باڵای کۆمسیۆن لە هەولێر لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی وادەیەکی تازە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، شاندێکی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.