زووم:
مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەلاتی فەڵەستین داوا لە ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی و بزووتنەوەى حەماس دەکات بەزوویی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان جێبەجێبکەن لەپێناو رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتی 1948 و راگواستنی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان.
لە تازەترین لێدوانیدا لەبارەی دۆخی غەزە، مەحمود عەباس گوتی، جەنگی کراوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەزە، رۆژانە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان رۆڵەی فەڵەستینی، بۆیە بەپێویستی زانی، لەڕێی راگەیاندنی ئاگربەست و داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین و پایتەختبوونی قودس، بڕیارێک لە بەرژەوەندی گەلی فەڵەستین بدرێت.
لە ساڵی 1948، دوای ئەوەی جوڵانەوەی زایۆنی بەهاوکاری بەریتانیا و بەهێزی چەک دەستی بەسەر بەشێکی زۆری خاکی فەڵەستیندا گرت، زیاتر لە 750 هەزار فەڵەستینی بە زۆرەملێ لە ماڵ و خاکی خۆیان راگوازران.