2
زووم:
بۆ یەکەمجار بزوتنەوەی حەماس رەزامەندیی نیشاندا حکومەتێکی بێلایەن لە دوای تەواوبوونی جەنگ، غەزە بەڕێوەبەرێت.
کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، قەتەر بە مەحمود عەباسی سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستینی راگەیاندووە، حەماس رازییە بەوەی حکومەتێکی تەنکۆقراتی بێلایەن پێکبهێرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی غەزە لەدوای تەواوی تەواوبوونی جەنگ، هەروەها هیچ ناوێکی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتەکە یان هەر وەزیرێکی بە مەرج نەگرتووە.
حەماس رەزامەندیشی نیشانداوە، بچێتە نێو رێکخراوی “تەحریری فەڵەستینی”، بەومەرجەی ئاراستەیەکی سیاسیی روونی هەبێت، ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی فەڵەستینی بێت لەسەر سنووری 1967.
ئەم پێشهاتە سیاسییانەی فەڵەستین دوای گەڕانەوەی مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین دێت لە سەردانێکی سێ رۆژەی بۆ قەتەر.