0
زووم:
دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانی بەسەر خاڵێکی ژینا ئەمینی سەپاند.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سەفا عائیلی خاڵی ژینا ئەمینی سێ تۆمەتی خۆاوەتە پاڵ، ئەوانیش، “بەشداریکردن لە پێکهێنانی گرووپ دژ بە ئاسایشی نیشتمانی”، “چالاکی دژ بە حکومەت” و “بێڕێزیکردن بە عەلی خامنەیی”، بۆ هەرسێ تۆمەتەکەش سزای پێنج ساڵ و چوار مانگی بەسەردا سەپێنراوە.
خاڵە سزادراوەکەی ژینا ئەمینی لە سەروبەندی ساڵیادی ژینا ئەمینی لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو.