13
زووم:
لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا نرخی زۆربەی کاڵا و پێداویستییەکانی رۆژانە لە ئێران بەرزبوونەوەی دووهێندەی بە خۆیەوە بینیوە.
لەبارەی گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی شمەکەوە، رۆژنامەی قودس، کە گرێدراوی حکومەتی ئێرانە، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکی بە “بێسنوور” وەسفکردووە، دەڵێت، “نرخی گۆشت فڕیوە، زۆرێک لە ماڵەکان تەنانەت توانای کڕینی مریشکیشیان نییە”.
زۆرێک لە نرخەکان رۆژانە دەگۆڕێن، بەپێی شارەکانیش جیاوازە، بۆ نموونە تاران گرانترین شاری ئێرانە بەراورد بە شارەکانی دیکە.
ئامارەکانی دەریدەخەن، لە دوو ساڵی رابردوودا خواردنی گۆشتی سوور بۆ هەر تاکێکی ئێرانی ساڵانە لە 12 کیلۆوە بۆ نزیکەی 6 کیلۆ کەمبووەتەوە، هەروەها خواردنی مریشک لە 32 کیلۆوە بۆ نزیکەی 22 کیلۆ دابەزیوە.