زووم:
حوسێن ئەلعیزی یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانى حوسییەکان، لە لێدوانێکیدا هەڕەشەى کرد و گوتى: دەتواینن بەتەواوی گەروی بابولمەندب دابخەین، ئەوەش کە تائێستا نەبووە خۆمان نەمانویستووە ئەوەبکەین.
حوسێن ئەلعیزی، ئاماژەی بەوەشکرد، گەروی بایولمەندەب، کە تائێستا دانەخراوە، بەو مانایەدێت حوسییەکان دەیانەوێت کەشتییە نێودەوڵەتییەکان هاتوچۆبکەن.
ئەو ئەمریکا و بەریتانیاش بەوە تۆمەتبارکرد، کە ئەو مەترسییانەی ئەوان باسیدەکەن، جگە لە درۆیەک زیاتر هیچی دیکە نییە.
راگەیاندنی سەر بە گرووپی حوسییەکان ئەمڕۆ هەینی، سێ هێرشی ئەمریکی و بەریتانی پشتڕاستکردەوە، کە کردبوویانە سەر رەئس عیسا لە حودەیدەی رۆژاوای یەمەن.
ئەم لێدوانانەی حوسێن ئەلعیزی، دوای ئەوە هات، عەبدولمالیک ئەلحوسی، سەرۆکی حوسییەکان هەڕەشەی چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانیدا دژ بەو کەشتیانەی، کە پەیوەندییان بە ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیلەوە هەیە کرد، هەروەها بەڵێنیدا چەکێکی تازەش بۆ رووبەڕووبوونەوە دەریاییەکان بەکاربهێنێت و ژێردەریاییش بەگەڕبخەن.