2
زووم:
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، زۆربەی ئەو کۆڵبەرانەی ساڵی رابردوو بوونەتە قوربانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بووە، 26 کۆڵبەریان منداڵ بوون.
رێکخراوی هەنگاو ئاماری وردتری ساڵی رابردووی کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە، ساڵی رابردوو 41 کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لەدەستداوە و 293ی دیکە بریندارکراون، 26 لەو قوربانییانە کۆڵبەری منداڵ بوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی هەنگاو، زیاتر لە 85٪ی قوربانییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.
رێکخراوەکە دەڵێت، لەنێوان 100 هەزار تا 150 هەزار کەس لە سنوورەکانی کوردستان کۆڵبەری دەکەن، ساڵانە بە تەقەی ئێران، تورکیا و عێراق، ڕووداوی سروشتیی وەکو خنکان، بەربوونەوە لە شاخەکان و هەروەها تەقینەوەی مین، سەدان کۆڵبەر دەبینە قوربانی.