زووم:
وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێر بەجیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى کۆبووەوە و بەگوێرەى راگەیەنراوى دوو کۆبوونەوەکە پرسى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و بابەتى ئەمنى نێوان هەردوولا تەوەرەى سەرەکى کۆبوونەکان بوو.
یەشار گولەر وەزیرى بەرگریی تورکیا سەرەتا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە، بەگوێرەى راگەیەنراوى سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه گفتوگۆى لەبارەوە کراوە.
سەرۆکى هەرێم دەڵێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شی نێوانيان، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێکراون.
لەلایەکى دیکەوە حکومەتى هەرێم لەبارەى کۆبوونەوەى مەسرور بارزانى و یەشار گولەر رایگەیاند، لە کۆبوونەکەدا سەرۆکوەزیران خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێتیی باش و بەرژەوەندیى هاوبەش دووپات کردەوە.
مەسرور بارزانى راشیگەیاندووە، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت و رێگەش نادات ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێکانى.