1
زووم:
لەسەر هێرشەکەی ئەمریکا، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای لە حکومەتی عێراق کرد هەموو رێکارێک بگرێتەبەر بۆ راگرتنی سەرجەم هێرشەکان و سەرکۆنەکردنی.
مالیکی لە پەیامێکیدا لەبارەى هێرشەکان دەڵێت، دەستدرێژیی ئەمریکا بۆسەر سەروەریی عێراق و کوشتنی رۆڵەکانی بە شێوەیەکی بێ پێشینە دووبارە دەبێتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هیچ رێگرییەک ناکات.
راشگەیاند، ئەو هێرشە لەسەر بنەمای یاسای دارستان ئەنجام دراون و وێرانکاری و کوشتنی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و هەروەها دژی سەرجەم ئەو یاسا مرۆییانەیە کە بە درۆوە هەڵیان گرتووە.
هاوکات مالیکی داوای هەڵوێستێکی نیشتمانیی بەرپرسیارانە لە هەمووان دەکات بۆ پاراستنی سەروەری و ژیانی خەڵکی عێراق.