1
زووم:
بە بڕیاری سەرۆکایەتیی تورکیا، فاتیح کەرەهان بۆ پۆستى پارێزگارى نوێی بانکى ناوەندیى تورکیا دەستنیشانکرا.
ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی بڵاویکردەوە، بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی، حافیزە گایە لە سەرۆکایەتیی بانکی ناوەندی لادرا و فاتیح کەرەهان لە شوێنی ئەو دانرا.
فاتیح کەرەهان تەمەنى 42 ساڵە، لە 28ـى تەمووزى ساڵى رابردووەوە جێگرى بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندیى تورکیایە، دەرچووى بەشى ماتماتیک و ئەندازیاریى پیشەسازییە لە زانکۆى بۆگازیچى لە تورکیا، بڕوانامەى دکتۆراى لە ئابووریدا لە زانکۆى پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا بەدەستهێناوە.
کەرەهان وەک راوێژکارى سیاسەتى دراو لە بانکى یەدەگى فیدراڵیى نیویۆرک کارى کردووە، لە ساڵى 2022ـدا ئابووریناسى باڵا بووە لە کۆمپانیاى ئەمازۆنى ئەمریکى.