3
زووم:
لەدژی لەسێدارەدانی چوار ئەندامی حزبی کۆمەڵە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتیی ڕاگەیەندرا.
بەرەبەیانی دوێنێ ئێران چوار ئەندامی حزبی کۆمەڵەی بە تۆمەتی کارکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) لەسێدارە دا، ئەوان لە تەموزی ساڵی 2022دا لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕابوونەوە بۆ ئێران.
وەک ناڕەزایەتی و سەرکۆنەکردنی پرۆسەکەش، چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەوازیان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری راگەیاند، بۆیە بەیانی ئەمڕۆ لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و سنە و سەقز و بانە و دیواندەرە و چەند شارێکی دیکە کاسبکارانی دوکان و بازاڕەکانیان نەکردەوە.