بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا لە کێڵگەکە راگیراوە. لەکاتێکدا زۆرینەی کارەبای هەرێمی کوردستان بە گازی ئەو کێڵگەیە بەرهەمدەهێندرێت.
کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی رابردوو کێڵگەی کۆرمۆر لە ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرایە ئامانج و موشەکێک بەر تانکییەکەی نەوتی رەش کەوتوو و ئاگر لە کێڵگەکە کەوتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و كێڵگەكە هەناردەكردنی گاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەرهەمهێنانی کارەبا لە کێڵگەکە راگیراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بە راگرتنی بەرهەمێنانی کارەبا لە کێڵگەکە زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی کورستان کەمبووەتەوە.
کەمبوونەوەی ئەو بڕە کارەبایە لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان هێشتا بەرهەمهێانی کارەبا نەگەیشتووەتە 3500 مێگاوات.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخی کێڵگەکە رەوشی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.