0
زووم..
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، سەرەتاى مانگى رەمەزان سەبەتەیەکى جیاوازی خۆراک بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت و چەند مادەیەکی بۆ زیاد دەکرێت.
تاڵب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، جیا لە حەوت مادەی سەرەکی کە پێکهاتوون لە شەکر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئارد و پاقلەمەنییەکان، بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان ئاردی سفر، نیشاستە، شەعرییە و مەعكەڕۆنیش زیاد دەکرێت.
گوتییشى، وەزارەتی ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا سەبەتە خۆراکەکە دابەش بکرێت