5
زووم:
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایەوە باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، رێگەی ٤٧٢ گوند داخراوە و پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزیوە و تاڤگەی سوزو لە پارێزگای قەرس بەستویەتی.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو بڵاویکردەوە، لە هەرەیەک لە پارێزگاکانی وان، هەکاری، بەدلیس و مووش بەفری زۆر باریوە، بەهۆیەوە رێگەی زۆرێک لە گوندەکان داخراون.
ئاژانسەکە بڵاویشیکردەوە، تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکانن، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی ئاستەنگی زۆر بۆ هاتوچۆ دروستبووە.
هەروەها لە پارێزگای قەرس تاڤگەی سوزو، کە بەرزیەکەی ٧٥ مەترە بەشێکی بەستویەتی.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکى باران و بەفر رووى لەناوچەکانى تورکیا کردووەو بە گوێرەى پێشبینییەکانیش، ئەو شەپۆلە بۆ چەند رۆژێکى تر بەردەوام دەبێت.