1
Table of Contents
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- عێراق لە رووی یەدەگی گازەوە لە پلەی دەیەمینی جیهاندایە
- دەستەی پیشەسازی جەنگ بەڵێنی دروستکردنی یەکەم درۆنی دا
- رای شەقام دابەش بووە لە بارەی هەڵبژاردنەکان لە نێوان بەشداریکردن و نەکردن
شەرقولئەوسەت
- مشتومڕەکان دەربارەی بوونی ئەمریکا لە عێراق سەریهەڵدایەوە
- دوو راوێژکاری پاسدارانی ئێران لە سوریا کوژران
- ئەمریکا و کۆریای باکور لە بۆشایی ئاسمان ناکۆکیان هەیە
قودسی عەرەبی
- حەلبوسی رووبەرووی مەترسی لەدەستدانی حیزبەکەی دەبێتەوە
- ئیسرائیل دوو ساڵە ئاگاداری پلانەکەی 7ی تشرینی یەکەمی حەماسە
- ئیدارەی بایدن دەیەوێت ناوچەی سەلامەت لە غەزە بنیات بنێ کە جەنگ تێیدا هێورتر بێت
زەمان
- عێراق هێرشکردنە سەر خاکەکەی دووبارە رەتدەکاتەوە
- کارمەندە گرێبەستەکانی نەوت و پەروەردە لە بەسرە خۆپیشاندان ئەکەن
- عێراق داوای هەماهەنگی دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاڵنگاریەکانی کەش و هەوا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێڤەر
- ئیسرائیل زیندانییەکانی حەماس بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی سەرکردەکانییان
- سەرکردەکانی لوتکەی کەشوهەوای COP28 ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە “دووڕوو” وەسفدەکەن لەبارەی سیاسەتەکانی نەوتەوە
- بەهۆی بومەلەرزەیەکی 7.5 پلەی رێختەر لە فلیپین هۆشداریی لەبارەی رودانی تسونامییەوە دەدرێت
واشنتن پۆست
- لەگەڵ بەرزبوونەوەی روداوەکانی کوشتنی بەکۆمەڵ لە ئەمریکا، ئاماری ئەو زیانە مرۆییانە بەشاراوەیی ماونەتەوە
- دوای ئەوەی ناتانیاهو و حەماس ئاگربەستەکەیان درێژنەکردەوە، شەڕ بەردەوامە و پێی ناوەتە قۆناغی دووەمەوە
- کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە لوتکەی کەشوهەوادا بڕیاریاندا دەردانی گازی میسان لە بیرەنەوتەکاندا تا ساڵی 2030بەڕێژەی لەسەدا 80 کەمبکەنەوە
ئۆرشەلیم پۆست
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی زەمینی تەنها رێگەیە بۆ بردنەوەی جەنگەکە
- تەرمی بەرپرسێکی سوپای ئیسرائیل دوای نزیکەی دوو مانگ لەکوشتنی و بردنی بۆ غەزە هێشتا نەگەڕێنراوەتەوە ئیسرائیل
- کەسوکاری بارمتەکانی لای حەماس لە شاری تەلئەبیب گردبوونەوە و داوای کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل دەکەن
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل دانوستانەکانی قەتەر بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حەماسدا هەڵدەوەشێنێتەوە
- بیڵ گەیتس، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، دەڵێت دەبێت گواستنەوەی دۆخی کەشوهەوە بۆ باشتر گشتگیرتر بێت لەوەی کە هەیە
- حەماس دەڵیت بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لەدوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکەوە 240 کەس کوژراون
رۆژنامە فارسییەکان
ئێعتماد
- گەورەترین گەندەڵیی ماڵی لە مێژووی ئێران‌دا تۆمار کرا؛ 3 ملیار و 370 میلیۆن دۆلار بە شێوەی نایاسایی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە ئاڵوگۆڕی پێ کراوە
- دوو پاسداری کۆماری ئسلامی ئێران لە سووریا لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون
- “بەرەی پایداری” کاریگەریی بەسەر بڕیارەکانی پەرلەمانی ئێرانەوە هەیە و لەسەر گەڵای حیجاب(باڵاپۆشی) کەلێنی نێوان پەرلەمان و حکومەتی پەرە پێداوە
ئەبرار
- فەرمانێکی سەرۆککۆماری ئێران هەڵدەوەشێندرێتەوە؛ بە بڕیاری دیوانی دادوەریی ئیداری، دەستنیشانکردنی کەسێک بە بەڕێوەبەری ناوەندێکی حکوومەتی لە لایەن رەئیسییەوە، هەڵوەشایەوە
- دانوستانی نێوان روسیا و ئۆکراین بەبێ هات و هاوار دەچێتە پێش؛ دوو ژنڕاڵی ڕووسی و ئۆکراینی دانوستانەکان بەڕێوە دەبەن
- لە شەڕی ڕووسیادا 300 هەزار سەربازی ئۆکراینی کوژراون
ئاسیا
- بە هۆی سووتاندنی “بەنزین و مازووت”ەوە، تاران یەکێک لە پیسترین شارەکانی جیهانە و کەسیش وڵامدەر نیە
- 20 وڵاتی جیهان بۆ کەمکردنەوەی مەسرەفی زوغاڵی بەرد و غاز خوازیاری زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی ناوکیی جیهان بۆ سێ بەرانبەری ئێستان
ئیران
- هوشداری سوپای پاسداران بە ئیسرائیل؛ تۆڵەی کوشتنی پاسدارەکانمانتان لێدەکەینەوە
- باقری، سەرۆکی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەردانی عێراق دەکات و ناوەندە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە بەسەردەکاتەوە
- تاران و ڕیاز هاوکاری و پێوەندییە بازرگانییەکانیان پەرە پێدەدەن و لەسەر قەرەبووکردنەوەی دەرفەتە لەدەستچووەکانی نێوانیان ڕێکدەکەون
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت كه‌مترین موووچه له ساڵی 2024دا یه‌ك جار زیاد ده‌كرێت
- مانگانه‌ی كرێكارێك 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 2.7 هێنده‌ی كه‌مترین مووچه بوو، ئێستا له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتیدا 0.89 هێندهیهتی، كرێكاران داوای زیادكردنی شایسته‌ی مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌وه‌ی پارته‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات
حوڕییه‌ت
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئیسرائیل له‌رێگه‌ی ژیریی ده‌ستكرده‌وه ئامانجه‌كانی دیاریی ده‌كات و به‌ر له هێرشه‌كان ده‌زانێت چه‌ند كه‌س ده‌كوژرێن
- ئه‌ردۆغان ئه‌مریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له هه‌وڵدایه له‌نێوان توركیا و یۆنان‌دا شه‌ڕ دروست ببێت
- جه‌هه‌په چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئیی پارتییه بۆ پێشنیازی هاریكاریی و پارته‌كه هه‌ر بڕیارێك بدات رێزی ده‌گرن
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه پشكی شێری له بوودجه بۆ په‌روه‌رده ته‌رخان كردووه، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنگه‌كان رۆژانه داوای پاره له دایبابه‌كان ده‌كه‌ن
- پزیشكان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و پشتیوانی‌یان بۆ یه‌كێتیی پزیشكانی تورك كه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی له‌لایه‌ن دادگاوه دوورخراوه‌ته‌وه، نیشاندا
- ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كردن له دانیشتوانی غه‌ززه تاوه‌كو ناچاریانبكات كۆچ به‌ره‌و باشوور بكه‌ن
جمهورییه‌ت
- ئیسرائیل جارێكی دیكه كه‌مپی جیبالیه‌ی به ئامانج گرت و زیاتر له 100 فه‌ڵه‌ستینی كوژران
- دایكانی شه‌ممه كه له‌پێناو دیارییكردنی چاره‌نووسی كه‌سوكاره بێسه‌روشوێنه‌كانیان گردده‌بنه‌وه، بۆ جاری 1975هه‌مین له ئه‌سته‌نبوڵ گردبوونه‌وه
- ده‌سه‌ڵات وه‌گه‌ڕخستنی و ئیشپێكردنی كارگه‌ی تانكی توركیای داوه‌ته قه‌ته‌ر و به‌رگریشی لێده‌كات