Table of Contents
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- نێچیرڤان بارزانی نامەی ئەرێنی ناردووە بۆ نەهێشتنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد
- داوا دەکرێت رۆڵی چاودێری پەرلەمان چالاک بکرێت
- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەستیکردووە بە یەکخستن و داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێم
شەرقولئەوسەت
- شیعەکان دەستیان گرتووە بەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
- گرووپە چەکدارە عێراقیەکان پابەندن بە ئاگربەستی غەزەوە
- ئەمریکا گومان دەکات درۆنی ئێرانی هێرشی کردبێتە سەر کەشتیەک لە زەریای هندی
قودسی عەرەبی
- گرووپە چەکدارە عێراقیەکان ئاڵنگاری لەگەڵ واشنتۆن دەکەن
- دۆحە چاوی لە رێککەوتنێکە بۆ کۆتایی هێنانی قەیرانی غەزە
- نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە ئاگربەست دەکات و چاوی داخستووە لە ئاست کۆمەڵکوژیەکان
عەرەب
- شاندێکی قەتەری لە ئیسرائیلە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست
- دوای ئاگربەست هاوڵاتیان لە باشوری لوبنان گەڕانەوە زێدی خۆیان و وێرانکارییان بینی
- گەڕان بە دوای ونبووەکان سەختترین ئەرکە لە غەزە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێڤەر
- رێککەوتننامەکەی ئیسرائیل و حەماس لەسەر رێرەوی خۆی دەڕوات، سەرەڕای ئەوەی دوێنێ ئازادکردنی بەشێک لە بارمتەکانی حەماس دواکەوت
- راوێژکارێکی کۆچبەرانی بەریتانیا هۆشداریی دەدات کە رێگریی لە هێنانی هاوسەری کۆچبەران بۆ وڵاتەکە کاریگەریی لەسەر کەرتی چاودێری کۆمەڵایەتی وڵاتەکە دروستدەکات
- لەبەرامبەر ئازادکردنی 39 فەلەستینی، حەماس دووەم وەجبەی بارمتەکانی ئازادکرد کە 17 کەس بوون و 13یان ئیسرائیلی بوون
واشنتن پۆست
- سەرەڕای نارەزایەتییەکی کورتخایەنی شەوی رابردوو لەلایەن حەماسەوە، ئاڵوگۆڕیی بارمتەکانی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە
- بەگوێرەی ئەنجامی دەنگدانەکەی هۆڵەندا، بەرەی راستڕەوی توندڕەو رووی لە زیادبووندایە و ئەوروپا لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دیکە دەگوازێتەوە
- شەوی رابردوو ئیسرائیل 39 زیندانیی فەلەستینی ئازادکرد بەڵام حەماس دەڵێت ئیسرائیل رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ ناکات و بڕیاربوو 42 کەس ئازادبکات
ئۆرشەلیم پۆست
- سەرەڕای دواکەوتن، دووەم وەجبەی بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازادکران و کۆی گشتی ئازادکراوانی ئیسرائیل گەیشتە 26 کەس
- گەلی ئیسرائیل بە چاوی پڕفرمێسک، خەم و سەرکەوتنەوە یەکدەگرێتەوە
- سەرۆکی سوپای ئیسرائیل دەڵێت دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست دەستدەکەینەوە بە شەڕکردن لەگەڵ حەماس
عەرەب نیوز
- شەوی رابردوو بەهۆی رێگەنەدان بە کاروانی هاوکارییە مرۆییەکانەوە، حەماس ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی دواخست
- بەهۆی بۆمبارانی سوپای سوریا لەناوچەی ئیدلیب 9 هاوڵاتی مەدەنیی گیانیان لەدەستدا
- لە هێرشیکی گوماناوی هێراندا لە زەریای هیندیی کەشتییەکی ئیسرائیلی بەئامانجگیرا
رۆژنامە فارسییەکان
جەوان
- گەروی دەریایی ئیسرائیل لە ژێر لاقی سپای یەمەن دایە، یەمەنییەکان کەشتییەکی دیکەی ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج
- دیلە ئازادکراوەکانی فەلەستینی بە هەڵگرتنی ئاڵای مقاومەت جێژن دەگرن و ئەفسەرێکی پێشووی ئەمریکایی دەڵێت: ئیسرائیل تێگەێشتووە کە سەرکەوتوو نابێت
- وەزیری بەرگریی ئێران: دەبێت وڵاتانی بێگانە لە ناوچەکە بچنەدەر، بەتایبەت ئەمریکاییەکان
رەسالەت
- ناچارکردنی ئیسرائیل بە ڕاگرتنی شەڕ نیشانەی لەسەرپێبوونی حەماس و بەرەی مقاومەتە
- کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران پێی وایە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هیچکام لە ئامانجەکانیان لە غەززە نەگەیشتوون
- بایدەن لە ڕاوەستانی شەڕی غەززە بۆ تەبلیغ لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی داهاتوو بە قازانجی خۆی کەڵک وەردەگرێت
کەیهان
- شەڕی غەززە دەتوانێ دەستپێکی کۆتاییەک بێت، نەک بۆ فەلەستین بەڵکوو بۆ ئیسرائیل
- ڕێکخراوی چاودێریی نێوەنەتەوەیی مافەکانی مڕۆڤ ڕایگەیاند؛ لە غەززە ٢٠هەزارکەس تێداچوون
- چەند درۆنێکی نەناسراو لە زەریای مەکران کەشتییەکی بازرگانیی ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج و ئاوریان تێبەرداوە
ئەبرار
- زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی لە ئێران، نیشانەی نالێهاتوویی بەڕێوەبەرانی ئابووریی ئەم وڵاتەیە
- حیزبوڵلای لوبنان؛ ڕژێمی زایونیستی ناچار بە ڕاگرتنی شەڕ کرا. ئیسرائیل لەشەڕدا دیلێکیشی پێ رزگار نەکرا
- لەوانەیە “نیکی هێلی” بتوانێ بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆککۆماریی ئەمریکادا، لە کێبڕکیی نێوخۆیی حیزبەکەیدا، لە ترەمپی بباتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
حكومه‌ت بێهێزیان ده‌كات و ژنان به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه، له زۆرێك له گه‌وره‌شاره‌كان له رۆژانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا ژنان گردبوونه‌وه
ئاگربه‌ست به‌س نییه، كۆمه‌ڵكوژیی رابگرن، وێرانكارییه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه له ئاگربه‌ستدا ده‌ركه‌وت
سزا و پێبژاردنی ماددیی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان زۆر كه‌مه
حوڕییه‌ت
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنانمان كردووه‌ته بناغه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌مان
حه‌ماس به‌ته‌مه‌نترین بارمته‌ی ئازادكرد كه یافا ئادار ته‌مه‌ن 85 ساڵانه
رسومات و پێبژاردنه ئیدارییه‌كان له ساڵی 2024دا 58.46% زیاد ده‌كات
سۆزجو
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كه رۆژانه 15.5 ملیۆن لیه خه‌رج ده‌كات، له 2024دا رۆژانه 33.6 ملیۆن لیره خه‌رجی ده‌بێت
سه‌رۆكی جه‌هه‌په نامه‌یه‌ك له‌باره‌ی غه‌ززه ئاڕاسته‌ی نزیكه‌ی سه‌رۆكی پارته‌كانی سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كات
كاردانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر خاوهنماڵێك كه كرێی زیادكردووه، ناڕه‌زایه‌تی لێكهوتهوه له كاتێكدا موڵكه‌كانی حكومه‌تیش كرێیان 200% زیادكردووه
جمهورییه‌ت
ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له غه‌ززه قه‌یرانی تێكه‌وت و له ئێواره‌ی رۆژی دووه‌مدا هه‌ڵپه‌ساردنی راگه‌یه‌ندرا
ئاك پارتی ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی پرۆژه یاسایه‌كه‌وه ئاسانكاریی له باجدا بۆ ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی بكات كه زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی كرایه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان و ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی ژنانی لێكهوتهوه